هەولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕبوونى دووساڵ به‌سه‌ر پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، سه‌رۆك مسعود بارزانى په‌یامێكى پیرۆزبایى ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
به‌ناوى خوداى گه‌وره‌و میهره‌بان
به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانى كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی
له ساڵیادی دووه‌مى پەخشی كه‌ناڵى زاگرۆس تیڤی بە زمانی عەرەبی، گه‌رمترین پیرۆزبایى خۆمتان ئاراسته‌ده‌كه‌م وهیواى به‌رده‌وامى وپێشكهوتنتان بۆ ده‌خوازم.
كه‌ناڵه‌كه‌تان به‌هۆى هه‌وڵ وكۆششى زۆرى كادیرانى راگه‌یاندن، بۆته پردێكى گرنگ له پردهكانى به‌یه‌كگه‌یشتن له گه‌ڵ رۆڵه‌كانى گه‌لى عێراق وجیهانى عه‌ره‌بى به‌گشتى و، له كاتێكى دیاریكراو توانیویه‌تى
په‌یامى راگه‌یاندنێكى پیشه‌یى بگه‌یه‌نێت، كه گوزارشت له تایبه‌تمه‌ندى كوردستان وخه‌باتى گه‌له‌كه‌ى ده‌كات له پێناو ئازادى ویه‌كسانى و چه‌سپاندنى كلتورى پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه‌و پڕەنسیپهكانى لێبورده‌یى ولێكگهیشتن له نێوان پێكهاته‌كان و به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان له پێناو جێبه‌جێكردنى داخوازییه‌كانیان وزامنكردنى بنه‌ماكانى ئازادى وئاشتى و دیموكراسی .
توانیتان بناغه‌یه‌كى باش بۆ كه‌ناڵێكى ئاسمانى دابمه‌زرێنن كه بتوانێ به‌راستى وێنه‌ى ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان ودۆزى ره‌واى گه‌لى كورد بگوازێته‌وه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، هیواى سه‌ركه‌تنى زیاتر له كاره پیشهیهكانتان بۆ ده‌خوازین و، ئومێده‌وارین كه‌ناڵه‌كه‌تان بگاته ئاستى كه‌ناڵه جیهانییه‌كانى راگه‌یاندن .
مسعود بارزانى
11/ ئادار/ 2020