حکومەتی هەرێم گشتاندنێکی لە بارەی دەوامی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێم گشتاندنێکی لەبارەی دەوامی فەرمانبەران و سەردانی هاووڵاتیان بۆ فەرمانگەکان لە ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە. لە گشتاندنێکدا کە واژۆی فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی لەسەرە، هاتووە، هەر فەرمانبەرێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، ئەگەر تا 1/1/2022 ڤاکسینی  وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی  فەرمییەوە. لە خاڵی دووەمی گشتاندنەکەدا هاتووە،  لەدوای 1/1/2022 هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانی بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین. راشیگەیاندوە: ” لە کاتی جێبەجێنەکردنی  ئەم گشتاندنە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە  ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە”. لە کۆتایشدا هاتووە: “گشتاندنەکە پێویستبوونی بەستنی ماسکی دووپات کردووەتەوە”.

The post حکومەتی هەرێم گشتاندنێکی لە بارەی دەوامی فەرمانبەران لە ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە appeared first on SNN.