SNN وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هیچ حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه. د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به میدیای پارتی راگه‌یاند، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن ده‌كه‌ن، راست نین، هیچ حاڵه‌تێكی ئۆمیكرۆن له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه تۆمار نه‌كراوه. پێشتریش وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکراکرد، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە بۆ ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن. تا ئێستا لە عێراق هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆمارنەکراوە، بەڵام لە تورکیا چەندین حاڵەتی ئەو کۆرۆنا گۆڕاوە تۆمارکراوە.
The post ” ئەو دەنگۆیانەی باس لە بوونی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەکەن راست نین” appeared first on SNN.