SNN هەینی داهاتوو تەرمی 16 کۆچبەری کورد کە مانگی رابردوو لە بەلەمێکدا لە نۆکەندی ئینگلیزدا خنکان دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە: ” گەڕاندنەوەی ئەو تەرمانە بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆرکانیان ماوەی مانگێک دوا کەوت، کە ئەوەش بە هەماهەنگی لە نێوان نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا لەگەڵ وەزارەتی داد و ناوخۆ و پۆلیس و تیمی لێکۆڵەرەوەی فەرەنسا بەڕێوەچوو”. دەشڵێت: “حکومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاراستەکردنی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو قوربانییانە، داوا لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکات کە نەکەونە داوی کەسانێک کە […]
The post بەمنزیکانە تەرمی 16 کۆچبەر لە فەرەنساوە دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێم appeared first on SNN.