مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-11 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

بەڕێز/ بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی زاگرۆس تیڤی..


لە (3)هەمین ساڵوەگەڕی كاركردنی(كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس) بە زمانی عەرەبی، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانی كەناڵە خۆشەویستەکەتان دەكەین و، ئومێدەوارین ھەمیشە هەنگاوی باشتر بنێن و زیاتر بەرەو پێش بچن. 

كەناڵی ئاسمانی (زاگرۆس تیڤی) بە زمانی عەرەبی هەنگاوێكی گرنگ و گونجاو و بەسوود بوو بۆ خزمەتگەیاندن بە كێشە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانمان و  ناساندنی زیاتری  بواری كوولتوری و رۆشنبیریمان بە دەوروبەر و جیھان، لەم روەوە ماندوبوون و بەخششەکانتان بەرزدەنرخێنین و بەردەوامیتان لێ دەخوازین.

دووبارە وێرای دەستخۆشی و سوپاسگوزاریمان، پشتیوانی خۆمان بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس دووپات دەكەینەوەو بە هیوای بەرهەم و بەخششی زیاتر.. ھەر سەرکەوتووبن.

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11/3/2020