قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا لەعێراق کۆبوونەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-21 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران لەگەڵ عەلى رەزا گونەى باڵیۆزی تورکیا لەعێراق ئەمڕۆ 21ى کانوونی یەکەمی 2021، لە‌ ھە‌ولێر کۆبوە‌ووە‌ و لەو کۆبوونەوەیەدا كە‌ هاکان راچاى کونسوڵى گشتی تورکیا لەهەرێم ئامادە‌ی بوو، دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە خرایە بەر باس، هەردوولا بەگرنگیان زانی کەئاڕاستەى گفتوگۆکانی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت لەرێى دیالۆگى بنیاتنەرەوە ئەنجام بدرێت لەپێناو هێنانەکایەى حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازی. هەڕەشە و مە‌ترسییە‌كانی داعش تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوو کە هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەى پێویستە پلانی ئەمنی تۆکمەتر دابڕێژرێت تا بوار نەهێڵێتەوە بۆ دزەکردنی تێرۆریستانی داعش لێوەى، لەپێناو پاراستنی […]

The post قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی تورکیا لەعێراق کۆبوونەوە appeared first on SNN.