SNN ئەرکان شبانى وەزیرى پەیوەندییەکانى عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیراندا بڕى دوو ملیار دینار لە بودجەى فریاگوزاریی تەرخانکرا بۆ بەرەنگاربوونەوەى لافاو لەهەرێمى کوردستان کە زیانی بە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی شاری هەولێر گەیاندبوو، هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران بەڵێنیدا بە دابەشکردنى 532 هەزار پارچە زەوى. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەهەمانشێوە لە لافاوەکەی مانگی رابردووی هەولێر جیا لە 200 ملیار دینارەکەی هەرێم سێ ملاتر دیناری دیکەی روانەی هەرێم کرد، بەتایبەتی بۆ ئەو ماڵانەی کە لە گوندی کۆری لە هەولێر بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتبوو.
The post بەغدا دوو ملیار دیناری دیکەی ڕەوانەی هەرێم کرد appeared first on SNN.