پشکی هەرێم لە بودجەی 2022ی عێراق، بەندە رێکەوتنی هەرێم و بەغداوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری ئابووری مستەفا کازمی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقییە رایگەیاند:”پڕۆژەیاسای بودجە پێش تەواوبوونی ساڵ دەدرێتە پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردنی و نرخی تێکڕای یەک بەرمیل نەوتیش 50 دۆلار دەبێت.” راشیگەیاند: “پڕۆژەیاسای بودجە دەبێتە کاری لەپێشینەی پەرلەمانی داهاتوو، ئەگەر تێکڕای نرخی نەوت لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بمێنێتەوە لە ساڵی داهاتوودا، ئەوە دۆخی ئابووری زۆر باش دەبێت.” جەختی کردووەتەوە کە “پڕۆژەیاسای ساڵی 2022 هەلی دامەزراندنی تێدایە بەڵام زۆر نییە، و ڕەتی کردەوە، دەست بۆ موچەی فەرمانبەران ببرێت.  

The post پشکی هەرێم لە بودجەی 2022ی عێراق، بەندە رێکەوتنی هەرێم و بەغداوە appeared first on SNN.