بەهۆی كاتەوە پێدەچێت تەنها چەند رۆژێك لەوادەی دیاری كراوی خۆی دوا بكەوێت

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

ڕزگار عەلی: سەرجەم ئەندام و كادیرانی یەكێتی دڵنیادەكەینەوە كە بە كۆنگرەیەكی سەركەوتووە دەچینە ساڵی نوێوە ئەمرۆ دوو شەمممە 2/12/2019 هەڤاڵانی سكرتارییەت و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی بەمەبەستی دوپاتكردنەوەی پشتیوانی و دەستخۆشی لە بەرێوەچوونی پرۆسەی بەرێوەچوونی كۆنفرانسی كۆمیتە و مەكتەبەكان و كارەكانی دەزگای هەڵبژاردن سەردانی هەڤاڵ رزگار عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ولێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنیان كرد. سەرەتا هەڤاڵ رزگار عەلی تیشكی خستەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكان بە گشتی كە پایەكی گرنگی پرۆسەی دیموكراسیە و پێویستە یەكێتی بەپێی بەرنامە و ئەجێندای نوێ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوو بكات. لەبارەی كارەكانیان بۆ كۆنگرەی چوارەم وتی قۆناغی یەكەم كۆنفرانسی كۆمیتەكان و دواتریش مەكتەبەكان بەشێوەیەكی شەفافی و دیموكراسی زۆر بەسەركەوتوی بەرێوەچوو، وتیشی: بەپێی ئەو بەرنامەی كە دامانڕشتوە كۆنفرانسی مەڵبەندەكان لە كاتی بڕیارلێدراودا ئەنجام دەدرێت كە پرۆسەیەكی گرنگ و زیاتر لە چوار هەزار كەس دەنگدەر و 1438 كەسیش كاندیدە و هەموو رێكارەكانمان گرتوەتە بەر كە پرۆسەكە بەو پەری شەفافیەتەوە بەرێوەبچێت. لەبارەی هەندێك هەواڵ و هەڵمەتی چەواشەكاریی و دەنگۆوە وتی: بەستن و نەبەستنی كۆنگرە كۆتایی هاتوە و ئەنجامدانی كۆنگرە حەتمیە و هیچ تەفسیرێك هەڵناگرێ بەڵام بەهۆی كاتەوە پێدەچێت تەنها چەند رۆژێك لەوادەی دیاری كراوی خۆی دوا بكەوێت بەڵام سەرجەم ئەندام و كادیرانی یەكێتی دڵنیادەكەینەوە كە بە كۆنگرەیەكی سەركەوتووە دەچینە ساڵی نوێوە. پاشان زوبێر عوسمان جێگری یەكەمی سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی كار و ئەركەكانی دەزگای هەڵبژاردنی لە پرۆسەی بەرێوەچوونی كۆنفرانسی كۆمیتەكان و مەكتەبەكان و رێكارەكان بۆ كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بە گرنگ وەسف كرد كەبەوپەڕی پەرۆشیەوە كاردەكەن و ئاوات و ئامانجی بنكە جەماوەرییەكەی یەكێتی و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەهێننەدی و وتیشی: هەموو هەوڵەكان بۆ كۆنگرەی چوارەم هاتوونەتە بەرهەم كە بە گیانێكی هەڤاڵانە و پشتبەستوو بە پەیرەوی ناوخۆ كۆنگرەیەكی سەركەوتوو …