SNN ئەمڕۆ لەشارى هەولێر، قوباد تاڵەبانی و عیماد ئەحمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بەیاوەری وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازییان کرد لەوەفدێکی باڵاى چوارچێوەى هەماهەنگی بەسەرۆکایەتی نورى مالکی. لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکان و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتى نوێى عیراق. لەوبارەیەوە وەفدی میوان، بۆچونی هێزەکانی چوارچێوەى هەماهەنگیان خستەڕوو لەپێناو بەدیهێنانی هاوسەنگی سیاسی کە پێویستە بۆ زامنکردنی گێڕانەوەى سەقامگیری سستمی سیاسی. هەردوولا پێویستی بەردەوامبوون لەسەر هەوڵەکانی نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانیان دووپاتکردەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە گشتییەکان کە ئەوەش بە حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکرێت کە داخوازی ھاوڵاتیان بەدیبھێنێت. هاوکات جەختیش لەسەر شەراکەت و هاوسەنگی لەپرۆسەى حوکمڕانیدا کرایەوە. لە کۆبونەوەکەدا وەفدی یەکێتی […]
The post ناوەرۆکی کۆبوونەوەی وەفدی یەکێتی و چوارچێوەی هەماهەنگی خرایەڕوو appeared first on SNN.