نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی پێشبينييەک لەبارەی پەتای توندی ناو منداڵان بڵاودەکاتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-23 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى پێشبینیدەکات بەهۆى باران و پشووى قوتابخانەکانەوە پەتاى توندى ناو منداڵان بەرێژەیەکى بەرچاو کەمبکات.  ئەمڕۆ پێنجشەممە، د.پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى منداڵانى سلێمانى لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە: چاوەڕوان ئەکرێت بەهۆی بارینی باران و پشووی خوێندنگاو قوتابخانەکان ئەو پەتا تووندەی ئێستا لەناو منداڵاندایە بەتایبەت منداڵانی خوار یەکساڵ بەڕێژەیەکی زۆر کەم بکات. پێشتر د.پشدەر رايگەياندبوو پەتایەکى توند لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە و بەهۆیەوە رۆژانە منداڵێکى زۆر رەوانەى نەخۆشخانەى منداڵانی سلێمانی دەکرێت.

The post نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی پێشبينييەک لەبارەی پەتای توندی ناو منداڵان بڵاودەکاتەوە appeared first on SNN.