ئەمڕۆ پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا لە سلێمانی دابەشدەکرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-23 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی رايگەياند: ئەمڕۆ پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا دابەش  دەکرێت هاوكات پارەی سەرجەم كرێكاری كۆمپانیاكانیش خەرج دەكرێت. هێرش سەليم جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی لە پۆستێکيدا رايگەياند: بەسوپاسەوە دوای هەوڵ و ماندووبونی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەبەری  بانکەکانی سلێمانی و خەزێنەی سلێمانی  ڕەزامەندیاندا و هەر ئەمڕۆ پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا دابەشدەکرێت”. جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی راشيگەياندووە: پارەی سەرجەم كرێكاری كۆمپانیاكانیش خەرج دەكرێت.

The post ئەمڕۆ پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا لە سلێمانی دابەشدەکرێت appeared first on SNN.