SNN جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی رايگەياند: ئەمڕۆ پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا دابەش دەکرێت هاوكات پارەی سەرجەم كرێكاری كۆمپانیاكانیش خەرج دەكرێت. هێرش سەليم جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی لە پۆستێکيدا رايگەياند: بەسوپاسەوە دوای هەوڵ و ماندووبونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەبەری بانکەکانی سلێمانی و خەزێنەی سلێمانی ڕەزامەندیاندا و هەر ئەمڕۆ پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا دابەشدەکرێت”. جێگری بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی راشيگەياندووە: پارەی سەرجەم كرێكاری كۆمپانیاكانیش خەرج دەكرێت.
The post ئەمڕۆ پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا لە سلێمانی دابەشدەکرێت appeared first on SNN.