خەڵک پارێزگارى دهۆک لهبارهی گیان لەدەستدانى دایک و چوار منداڵهكهی سنورى ئاکرێ دەڵێت؛ ڕووداوی لەم شیوەیە هەر ڕوودەدەن دیارە بەهۆی نەشارەزایی و کەمبوونەوەی ئۆکسجین ئەم کارەساتە ڕوویداوە. عەلى تەتەر پارێزگاری دهۆک ئێوارەی ئڕۆژی پێنج شەممە ٢٣-١٢-٢٠٢١ لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا لەسەر رووداوى گیان لەدەستدانى دایکێک و چوار منداڵ لە گوندی قوپکی سەر بە شارۆچکەی گرەسێنی ئاکرێ ڕایگەیاند؛ هۆکاری ئەو ڕووداوە نەشارەزایی بووە دەنا لەو سنوورە نەوت دابەشکراوە و زۆپاکەش زۆپاى دار نەبووە و زۆپاى نەوت بووە. عەلی تەتەر ئەوەشی وت؛ ئەگەر خەڵکێک نەشارەزا بێت و ژوورەکە بە تەواوى قەپات بکات، بوارى هاتنە ژووری ئۆکسجین نەبێت ئەو کارەساتانە بەردەوام روودەدەن. […]
The post پارێزگاری دهۆک؛ ڕووداوەکەی ئاکرێ بەهۆی ناشارەزایی بووە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.