وەرگرتنی ڤاكسین لە پارێزگای هەڵەبجە دەكرێتە ناچاری

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمەسەعید بەمەبەستی زیاتر كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە و پاڵپشت بە بڕیارێكی وەزارەتی داد، پێدانی ڤاكسین بە فەرمانبەران دەكەنە ناچاری و هەر فەرمانبەرێك لەدوای ساڵی نوێ وە فاكسینی وەرنەگرتبێت مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت، هاوكات تائێستا زیاتر لە 28هەزار و 250 كەس لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڤاکسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە. ئەكرەم محەمەد ئاغا، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی زیاتر كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمكردنەوەی رێژەی توشبوون بەو نەخۆشیییە، وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندوستی هەڵەبجە و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە كۆبوونەوەیەكی تایبەتمان ئەنجامداوە و لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیارماندا پاڵپشت بە نوسراوێكی وەزارەتی داد دەبێت […]

The post وەرگرتنی ڤاكسین لە پارێزگای هەڵەبجە دەكرێتە ناچاری appeared first on SNN.