باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا پرسی پەناخوازە عێراقییەکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە گفتوگۆدایە بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو پەناخوازە عێراقیانەی کە مافی پەنابەرێتییان لە ئەڵمانیا رەتکراوەتەوە. وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە: کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ لەگەڵ جولیا رۆسەر بەرپرسی دۆسیەی سیاسی کۆچبەرانی عێراق لە باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا کۆبووەتەوە و تاوتوێی دۆسیەی پەناخوازە عێراقییەکانیان لە ئەڵمانیا کردووە. ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەماهەنگی هاوبەشی نێوان دوو وڵاتەکە کراوە سەبارەت بە پرسی پەناخوازە عێراقییەکان بەتایبەتی ئەوانەی کە مافی مانەوەیان لە ئەڵمانیا نییە، بە پێویست زانراوە چارەسەرێک بۆ کێشەکانیان بدۆزرێتەوە. کەریم نوری بەو […]

The post باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا پرسی پەناخوازە عێراقییەکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکات appeared first on SNN.