ئەمشەو چەند ناوچەیەکی هەرێم کارەبایان نابێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەڕێوەبەرایەتى کارەباى سۆران رایگەیاند، ئەمشەو ویستگەى کارەباکانی هەندرێن و رواندز و خەلیفان و جولەمێرگ کێشەیان هەیە و کارەبایان نابێت. بەڕێوەبەرایەتیەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: کێشەکە چوار فیدەرەى قەزای سۆران دەگرێتەوە، بەهۆى کێشەى تەکنیکیەوە ئەمشەو کارەبایان نابێت، بەڵام تیمەکانى چاککردنەوەى ویستگەکان سەرقاڵى چاککردنەوەن. دەشڵێت:بەڵام ئەمشەو ناتوانن کارەبایان بێتەوە، هاوکات ئەم گەڕەکانەی سۆران دەگریتەوە (باڵەکیان، مەجیداوە، هاودیان و گەڕەکى بارزان و شەهیدانى بارزان)، هاوکات، قەزاى رواندز و گوندەکانى دەوروبەرى و ناحیەى خەلیفان بەتەواوى دەگرێتەوە.  

The post ئەمشەو چەند ناوچەیەکی هەرێم کارەبایان نابێت appeared first on SNN.