SNN قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر په‌تاته‌ی كهڕواویدا گرت و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ناویده‌بات. قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەيەنداراوێکدا بڵاويکردەوە: له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و به‌دواداچونه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی عهلوهوهی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر زیاتر له (75) تۆن په‌تاته‌ی خراپ‌دا گیرا كه به‌هۆی كهڕوكردنییهوه شیاوی خواردن نییه. راشيگەياند: په‌تاته‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانیه‌وه هاورده‌كراوه، به‌ڵام به‌هۆی خراپ عه‌مباركردن و نه‌شیاوی شوێنه‌كه‌یه‌وه كه‌ڕوی كردوه و بۆ خواردن ناشێت، هه‌روه‌ها به‌پێی رێنماییه ڤێتێرنه‌رییه‌كان ههرخواردهمهنییهكی خراپبو زیان به‌مرۆڤ بگه‌یه‌نێت نابێت ده‌رخواردی ئاژه‌ڵ بدرێت. باسی لەوەشکردووە: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ته‌واوی په‌تاته خراپبوه‌كه له‌ناو ده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
The post ده‌ست به‌سه‌ر 75 تەن په‌تاته‌دا گيرا appeared first on SNN.