SNN وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند: زیاتر لە 10,000 سەربازی وڵاتەکە مەشقە سەربازییەکانیان لە نزیک ئۆکرانیا تەواو کردووە کە ماوەی مانگێکی خایاند، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانی نێوان ڕوسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوادا سەبارەت بە ئۆکرانیا. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاويکردەوە: مەشقی هێزە سەربازییەکانی باشوور لە هەرێمەکانی باشووری وڵاتەکە بەڕێوەچوون، هێزەکان مەشقەکانیان تەواو کردووە و دەگەڕێنەوە بۆ بنکە سەربازییە هەمیشەییەکانی خۆیان، هەروەها ئەو هێزانەشی لە چاوەڕوانيدان ئامادەکراون بۆ پشووەکانی سەری ساڵ. وڵاتانی ڕۆژئاوا دەڵێن “ڕوسیا نزیکەی 100,000 سەربازی لەنزیک سنووری ئۆکرانیا جێگیرکردووە و بە تۆمەتی ئامادەکاریی بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا تۆمەتبارییان کردووە”. بەپێی زانیارییەکانی ئۆکرانیا، لە ئێستادا ژمارەی سەربازانی ڕوسی لەسەر سنوورەکانی ئۆکرانیا […]
The post ڕوسیا کشانەوەی 10 هەزار سەربازی لە نزیک ئۆکرانیا راگەياند appeared first on SNN.