SNN دادگای فیدڕاڵی عێراق بۆ پێداچونەوە بە سکاڵای لایەنەکان کۆدەبێتەوە کە لەسێ کۆبونەوەی رابردویدا بەمەبەستی راوێژ بەکەسانی شارەزا یەکلاییکردنەوەیانی دواخستبوو، هاوکات خۆپيشاندانەکانی بەغدا بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامەکان بەردەوامی هەيە. راگەیاندنی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنێکی دیکەی دادگا لەسەر سکاڵای لایەنەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت، کە لە لایەن هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پێشکەش کراون. هاوکات، خۆپيشاندانەکانی بەغدا بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامەکان بەردەوامی هەيە، چەند ھێزێکی ئەمنی لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا بڵاوەیان پێکراوە، بەتایبەتی لە ناوچەی سەوز. بەپێی زانيارييەکانی SNN: گرتنە بەری ئەم رێوشوێنە ئەمنییە توندە بە چەند کاتژمێرێک پێش راگەیاندنی دوا بڕیاری دادگای باڵا لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنی […]
The post ئەمڕۆ دادگای فيدڕاڵی بۆ يەکلايکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کۆدەبێتەوە appeared first on SNN.