SNN یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق سەبارەت بە پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ. دەقی راگەیەندراو: بەناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدرالی عێراق دەکەین لە پەسەندکردنی دەرەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە رۆژی ١٠-١٠-٢٠٢١ رابردوو لە سەرتاسەری عێراق بەرێوەچوو. وێڕای ھەر تێبینییەك لەسەر پرۆسەکە، پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردن و دەرەنجامی بەدەستھاتووی ھێزە براوەکان دەکەین، کاتێتی ھەموو لایەنەکان لەوڵاتەکەماندا ھیمەتی سیاسیی دەست پێبکەن بۆ ئەنجامدانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە پێکھاتەی نوێیەوە و قەوارە و ھێزە سیاسییەکانیش رێوشوێنە دەستورییەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ دەستپێبکەن، بۆ ئەم مەبەستەش بەگیانی پەرۆشی و دەربەستی […]
The post یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق دەکات appeared first on SNN.