SNN غازی کەرکوکی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی لەبارەی دەستگیرکردنی من بڵاوکراونەتەوە دوور لە راستییەوە. لە لێدوانێکدا بۆ SNN غازی کەرکوکی رایگەیاند: ” سەرتاپای ئەو هەواڵانەی لەبارەی دەستگیرکردنمەوە بڵاوکراونەتەوە درۆن و دوورن لە راستییەوە و من لە ماڵی خۆمم و لە ناو ماڵ و منداڵی خۆم دانیشتووم”. وتیشی، زۆر جار هەندێک سایت و پەیج تەنیا بەرامبەر من ئەو هەواڵە چەواشەکاریانە بڵاو ناکەنەوە، بەڵکوو بەرامبەر کەسانی دیکەش ئەو کارە دەکەن و ئامانجیشیان بۆ کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنتە. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هەندێک پەیج لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوکردبوەوە.
The post غازی کەرکوکی دەنگۆی دەستگیرکردنی رەتدەکاتەوە appeared first on SNN.