سەدا 90ی ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێدراوە لە پارێزگای هەولێر بوون

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-29 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەساڵی 2021دا مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوە بە 68 پڕۆژە بەگوژمەی زیاتر لە هەشت ملیار و 508 ملیۆن دۆلار کە زۆرترینیان پڕۆژەی بازرگانی و گەشتیاری بوون. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لەپاڵ بوژانەوەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان، هەلی کاریان بۆ هەزاران کەس رەخساندوە چونکە 75%ـی هەلی كارەکان بۆ كرێكاری خۆماڵی بوون، لەکۆی ئەو 68 پڕۆژەیەی لە دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە، زۆرترینیان پڕۆژەی بازرگانی بوون، هەروەها پڕۆژەکانی گەشتیاری، خزمەتگوزاری، بانک و نیشتەجێبون لەپلەکانی دووەم تا پێنجەمدا دێن. سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئەوەشی خستەڕو، 90%ی ئەو پرۆژانەی مۆڵەتیان پێدراوە لەپارێزگای هەولێر […]

The post سەدا 90ی ئەو پڕۆژانەی مۆڵەتیان پێدراوە لە پارێزگای هەولێر بوون appeared first on SNN.