“لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، رەنگە نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا بێت”

دوایین نوێکردنەوە 2021-12-30 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری ئابووری مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی فەرمی سەباحی راگەیاندووە، حکومەتی داهاتووی عێراق بودجەی 2022 هەموار دەکاتەوە، ئەگەر چی بەشێوەیەکی دروست لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئامادەکراوە. راشیگەیاند :”رەنگە لە کاتی گفتوگۆکردندا لە بارەی یاسای بودجەوە بەگوێرەی بازاڕی نەوت، بەهای دۆلار گۆڕانکاری تێدا بکرێت، دەشڵێت، “رەنگە چەند پڕۆژەیەکی دیکەی وەبەرهێنان بۆ بودجە زیادبکرێت ئەو بڕە پارەیەی مانگانە وەک قەرەبوو دەدرا بە کوەیت، لەمەودا دەخرێتەوە سەر بودجەی گشتی و بەمەش پارەیەیەکی زۆر بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.” ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە 118 ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ […]

The post “لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، رەنگە نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا بێت” appeared first on SNN.