SNN وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردهوه: رێککەوتنێکی سەرەتاییان لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی بۆ دروستکردنی پاڵاوگەیەکی نەوت لە شاری بەسرە باشوری عێراق، کە توانای بهرههمهێنانی رۆژانەی 300ھەزار بەرمیلی دەبێت و بایی حەوت ملیار دۆلارە، واژۆکردووە. ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق دوای واژۆکردنی رێککەوتنەکە لە کۆنگرەيەکی رۆژنامەوانيدا رايگەياند: بە مەبەستی دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتی ئەلفاوی سەر بە کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشور لە پارێزگای بەسرە، رێککەوتنێکی سەرەتاییان لەگەڵ کۆمپانیای (Hualu)ی سەر بە کۆمپانیای(CNCEC)ی چینی واژۆ کردووە. ئاماژهی بهوهش كرد: توانای بهرههمهێنانی رۆژانەی پاڵاوگەکە 300ھەزار بەرمیل و تێچووەکەی لە نێوان حەوت بۆ ھەشت ملیار دۆلار دهبێت و جهختی لهوه كردهوه، قۆناغی دووهمی پرۆژەکە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پێترۆکیمیاوی دەبێت.
The post عێراق بۆ دامەزراندنی پاڵاوگەی نەوتی رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانيايەکی چينی واژۆکردووە appeared first on SNN.