SNN بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری داوە بەشەخۆراكی چەند توێژێك ڕابگرێت، ئەوەش بۆ ئەوەی بەشەخۆراكی مانگانە باشتر بگاتە ئەو هاووڵاتییانەی پێویستیانە، دەشڵێت، هێشتا دیار نییە کەی بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت. نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێکيدا رايگەياندووە: “وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری داوە بە ڕێکخستنەوەی چۆنێتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە و لەو چوارچێوەیەدا بەشەخۆراکی مانگانەی چەند توێژێک دەبڕدرێت”. وتیشی “هێشتا ئەمە بڕیارە و نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لە کاتی جێبەجێکردنیدا، پزیشك، بازرگانانی ئەندامی ژووری بازرگانی، سەرمایەداران، خاوەن كۆمپانیا و بەڵێندەران، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لە یەك ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاترە، بەشەخۆراكیان رادەگیرێت”. ئاماژەی بەوەشکرد: […]
The post بەشەخۆراکی پێنج چين دەبڕدرێت appeared first on SNN.