SNN قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت پەيامێکی پيرۆزبايی بەبۆنەی ساڵی نوێوە بڵاوکردەوە و رايگەياند: هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە ساڵى یەکڕیزی ناو ماڵى کورد و یەکگوتاری هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلى کوردستاندا. دەقی پيرۆزبييەکە: كوردستانیانی خۆشەویست؛ بەبۆنەى هاتنی ساڵى نوێوە گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ئاواتەخوازم گەلەکەمان بەخێر و خۆشییەوە هەنگاو بنێتە نێو 2022 و لەو ساڵەدا خۆشگوزەرانی و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا بکێشێت. هیوادارم ساڵى نوێ ببێتە ساڵى یەکڕیزی ناو ماڵى کورد و یەکگوتاری هێز و لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی گەلى کوردستاندا. ھەر لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەکەینەوە […]
The post قوباد تاڵەبانی پەيامێکی پيرۆزبايی بڵاوکردەوە appeared first on SNN.