SNN وەزارەتی تەندروستی عێراق هۆشادارییەکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی زاینییەوە و دەڵێت هەموو ساڵێک قوربانی لێدەکەوێتیەوە. ئەمڕۆ هەینی، سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، هەموو ساڵێک یارییە ئاگرینەکان دەبنە هۆی خستنەوەی قوربانی، کە بەشێکیان برینداربوونی کەم و بەشێکیان برینداربوونی سەخت و هەندێک جار لەدەستدانی چاو و لوت و ئەندامانی جەستە، هەندێک جاریش گیانلەدەستدانی لێدەکەوێتەوە. نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا بەرزبووەوە ئاماژەی بەوەشکردووە، هەندێک کات بەدەر لەوانە دەبنە مەترسی دیکەش، چونکە دەکرێت ببنە هۆی گڕگرتنی ماڵ و ئۆتۆمبێل. وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، پێویستە هەمووان بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و ئەو یارییە ئاگرینانە دووری بخەنەوە لە دەستی منداڵ […]
The post لەبارەی یارییە ئاگرینەکانەوە هۆشداری دەدرێت appeared first on SNN.