هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- ئه‌مڕۆ ١٦-١٢-٢٠١٩، وته‌بێژی حكوومه‌تی هەرێم، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجەی کرد و چاوی به پارێزگار و جێگره‌كه‌ی كه‌وت و په‌یامی پشتیوانیی ماددی و لۆجستیی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی بە پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گەیاند.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، کە دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بڵاوی كردووه‌ته‌وه و كۆپییەكی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، هاتووه: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە پێشوازیی لە د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێم کرد."
له سه‌ردانه‌كه‌یدا، گوته‌بێژی حكوومه‌ت، په‌یامی پشتیوانیی سه‌رۆكی حكوومه‌تی بۆ ئیداره و خه‌ڵكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێ بووه و، له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه: "گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، هەڵەبجە بە بەشێکی گرنگ و بەبایەخی ئیدارەی هەموو حکوومەت دەزانێت".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌دا ئەوەش هاتووه: "گوته‌بێژی حكوومه‌ت به پارێزگار و جێگره‌كه‌ی گوتووه، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هەر داواکاری و پێشنیارێکی ئیدارەی هەڵەبجە و داواشی کردووە هەمووان پێکەوە کار بۆ یەکگوتاری و سەرخستنی کابینەی نوێی حکوومەت بکەن".
له درێژه‌ی ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد و هیوای خواست هاوکار و پشتیوانی هەڵەبجە بێت و گوتی: "ئێمه‌ش پشتیوانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێم ده‌بین".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ