پزیشکێکی ناودار بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-12 00:00:00 - سەرچاوە: په‌یامنێر

ئیتاڵییەکان خەمبارن بە مردنی رۆبێرتۆ ستێلا،پزیشکی ناوداری ئیتاڵیا و سەرۆکی دەستەیپزیشکانی شاری ڤارێسی کە بەهۆی ڤایرۆسیکۆرۆناوە گیانی لەدەستدا. ئەو پزیشکە خزمەتی زۆری بە ئیتاڵییەکان کردووە و لەراگەیەندراوێکدا فیدراسیۆنی پزیشکانی ئیتاڵیا هاوخەمیخۆیان دەربڕیووە و مردنەکەی لە پێناو نیشتمان بەرزدەنرخێنن. ئەو پزیشکە تەمەنی 67 ساڵ بووە و بەهۆی ڤایرۆسیکۆرۆنا، سیستمی هەناسەدانی پەکی کەوت و گیانیلەدەستدا. پزیشک و پەرستارەکانی ئیتاڵیا مەترسی زۆریان لەسەرە ودەڵێن، زۆری تووشبوان رووبەڕووی مەترسی و ئەرکێکیسەختی کردوون. لە ئیتاڵیا 12 هەزار و 462 کەس هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنانو 827 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە،ئەمەش بۆ خۆنەپارێزیی هاووڵاتیان و نەگرتنە بەریرێکارەکان دەگەڕێتەوە. رۆبێرتۆ ستێلا

The post پزیشکێکی ناودار بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا appeared first on په‌یامنێر.