داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکرێت ستایشکردنی سەدام حسێن بە یاسا قەدەغە بکات

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-03 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ژمارەیەک رێکخراوی بواری ئەنفال و جینۆساید لە نامەیەکی کراوەدا نیگەرانی خۆیان نیشانداوە لەو دیاردەیەی کە لە بەشێک لە پەیج و ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیا هاووڵاتیان پشتگیری لە سەدام حسێن و رژێمەکەی دەکەن بەتایبەت لەرێگەی بڵاوکردنەوەی وێنەوە و داواش لە پەرلەمانی کوردستان دەکات بە یاسا ئەو کارە قەدەغە بکات. ئەو رێکخراوانە رایانگەیاندووە: “وەک ئاشکرایە، ماوەیەكە لە كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەلایەتییەكان نا بەرپرسانە ستایشی تاوانبارانی جینۆسایدی گەلی کوردستان و رژێمی فاشیستی بەعس دەكرێت، بە جۆرێك هەندێك لە میدیاکان، بە داتاشینی چیرۆکی جۆراوجۆر، هەوڵی جوانکردنی سیمای سەدام حوسێنی تاوانبار دەدەن، وەك نیشاندانی بە کەسێکی دادپەروەر و ملکەچ بە یاسا. لە کاتێکدا سەدام […]

The post داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکرێت ستایشکردنی سەدام حسێن بە یاسا قەدەغە بکات appeared first on SNN.