نوێترین زانیاری لەبارەی بەستنی كۆنفرانسی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەخرێتەڕوو

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-03 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید ئەندامێكی هەڵبژێردراوی لیژنەی تایبەت بە ئەنجامدانی كۆنفراسی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات ئەو لیژنە حەوت كەسییەی متمانەیان پێدراوە ئەركی سەرەكییان ئەنجامدانی كۆنفراسی نشتیمانی دەبێت و هەوڵدەدەین لەماوەی مانگێكدا ئەركەكانمان جیبەجێبكەین و پاشان ڕێكخەر و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێرین، ڕێكخەر و ئەندامانی خانەی ڕاپەراندنی ئێستاش خۆیان بەربژێرناكەنەوە. نزارمەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆران و یەكێك لەئەندامانی ئەو دەستەحەوت كەسییەی كە متمانەی جڤاتی نشتیمانیان وەرگرت بە SNNی ڕاگەیاند: ئەودەستە حەوت كەسیەی كە متمانەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانیان بەدەستهێناوە كاری سەرەكییان بریتییە لە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی دووەمین كۆنفرانسی نشتیمانی، بەجۆرێك كە لەماوەی مانگێكدا بتوانین كۆنفرانسی نشتیمانی ئەنجام بدەین. ئاماژەی بەوەشكرد، […]

The post نوێترین زانیاری لەبارەی بەستنی كۆنفرانسی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەخرێتەڕوو appeared first on SNN.