شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دێنە سلێمانی و لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبنەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-03 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی هاوپەیمانییەتێكی كوردی و هاوكات خۆئامادەكردنی كورد بۆ پێشهاتەكانی دوای یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق، وابڕیارە سبەی سێ‌ شەممە شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی سلێمانی بكەن و لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆببنەوە. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی، كە لە سەرچاوەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، سبەی سێ‌ شەممە 4/1/2022 شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكەن ئەوەش بەمەبەستی كۆبوونەوەیان لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان. ئاماژەی بەوەشكرد، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سبەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر پێكهێنانی هاوپەیمانییەتیەكی كورد لە پەرلەمانی […]

The post شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دێنە سلێمانی و لەگەڵ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبنەوە appeared first on SNN.