SNN بەپێی رێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2021 دەبێت لەمەودوا گرێبەستی ئەلیکترۆنی پەیڕەو بکرێت لەکاتی کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێل و ماتۆرسکیل و بەرپرسێکی هاتووچۆش سودەکانی ئەو گرێبەستە دەخاتەڕوو. لەوبارەوە فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:” گرنگە هاوڵاتییان سوودی ئەو جۆرە مامەڵەیە بزانن و کێشەی ئەو کەسانە چارەسەر دەبێت کە ئۆتۆمبێلیان لە کەسێک کڕیوە و پارەی تەواویان داوە بەڵام کاتێک دەیانەوێت بچن بۆ تۆمارکردن خاوەنی ساڵانەکە ئامادە نابێت یاخود نایەوێت ئامادە بێت، لەو دۆخەدا دادگا زۆر بەئاسانی بڕیاری بەناوکردنەکە دەدات بێ ئامادەبونی فرۆشیار بۆ پەنجەمۆر.” باسی لەوەشکردووە، زۆر جار کێشە دروست دەبێت بەهۆی ئەوەی مامەڵە بە وەکالە جێبەجێ دەکرێت و ئەوەش […]
The post هاتووچۆ سوودەکانی گرێبەستی ئەلیکترۆنی دەخاتەڕوو appeared first on SNN.