لە كەلار هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروست دەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بڕیارە لە قەزای كەلار 1000 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دروست دەكرێت. دەرون عومەر، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری وگەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “1000 یەكەی نیشتەجێبوون بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە قەزای كەلار دروست دەكرێت، لەئێستادا پڕۆەژەكە لە قۆناغی ئامادەكردن ودیاریكردنی پارچە زەویەكی شیاودایە بۆ دروستكردنی پڕۆژەكە.”   وتیشی، پڕۆژەكە بۆ كەسانی (نابینا، كورتەباڵا، نەخۆشانی تالاسیما) دروست دەكرێت.   ئاماژەی بە ئەوەشكرد ” بە پشتگیری وەبەرهێنەرێك و ڕەزامەندی دەستەی وەبەرهێنەرانی هەرێم پڕۆژەكە وەرگیراوە، كە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوونە”.  

The post لە كەلار هەزار یەكەی نیشتەجێبوون دروست دەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.