رۆژی پێنجشەممە سێ شوێن مووچە وەردەگرن

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN/ عەلی حەمەسەعید سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەی مووچەی سبەی پێنجشەممەوە بە SNNی راگەیەند: سبەی مووچەی مانگی 12ی هەریەکە لە فەرماندەیی زێرەڤانی، ليوای نەوت و گاز، هێزی ئامادەیی سلێمانی دابەشدەکرێت. لە چەند میدیایەک باس لەوە دەکرێت کە سبەی پێنجشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت، ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دارایی ئەوەی روونکردەوە کە سبەی بە هیچ جۆرێک مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش ناکرێت.

The post رۆژی پێنجشەممە سێ شوێن مووچە وەردەگرن appeared first on SNN.