ئاساییشی سلێمانی: ژمارەیەك لە دەستگیركراوان بە بارمتەی یاسایی ئازاد دەكرێن

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی لەبارەی دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتبار لەكاتی خۆپیشاندانەكەی پیرەمەگرون رايگەياند: تۆمەتبارەكان لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش سلێمانی دەستگیركراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت. موقەدەم یاسین سەمیع وتەبێژی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمی يەکێتی راگەیاند: تۆمەتبارەكان لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش سلێمانی دەستگیركراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، تەئكیدیشیكردەوە: دوای رێوشوێنە یاساییەكان ژمارەیەكیان بەبارمتەی یاسایی و بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە ئازاد دەكرێن. سەبارەت بەڕەنگی جلوبەرگی تۆمەتبارەكان وتەبێژی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەپێی یاساو رێنمایی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان زیندانیان بەپێی ستاندارد دەبێ جلوبەرگی زیندانی یەك پۆشی بێت و سەبارەت بەڕەنگەكەشی رایگەیاند رەنگێكی جیهانی پەیڕەو كراوەو پەیوەندی بەجۆری  تۆمەتەكەوە نیە. […]

The post ئاساییشی سلێمانی: ژمارەیەك لە دەستگیركراوان بە بارمتەی یاسایی ئازاد دەكرێن appeared first on SNN.