یەکشەممەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-05 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکای بۆ بەستنی یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند کە بڕیارە بەیانی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ئەنجام بدرێت. سیروان عەبدوڵا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمیندارێتی پەرلەمان سەرجەم ڕێکار و ئامادەکارییە ئەمنی، ئیداری و هونەرییەکانی تەواو کردووە بۆ دانیشتنەکە. دەشڵێت، “بەیانی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دانیشتنەکە بە سەرۆکایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار بەڕێوەدەچێت، دواتر هەنگاوەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک و دوو جێگرەکەی ئەنجام دەدرێت.” بەپێی مەرسومی سەرۆکایەتی کۆمارڕۆژی 9ی کانونی دووەم دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کە بۆ سونەکانە و هەروەها دوو جێگرەکەشی کە یەکێکیان کوردە و ئەوی تریان شیعەیە.

The post یەکشەممەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت appeared first on SNN.