SNN ئاسايشی سلێمانی رايگەياند: ژمارەيەک لە دەستگيرکراوانی پيرەمەگرون ئازادکراون، پرۆسەكە لەسەر هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی بووە. موقەدەم یاسین سەمیع، وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە ميديا ناوخۆييەکانی ڕاگەیاند: ژمارەیەك لە دەستگیركراوەكانی پیرەمەگرون بە بڕیاری دادوەر و بە بارمتەی یاسایی ئازادكراون. وتیشی “ژمارەیەكی دیكەیان پەراوەكەیان لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشە و دواتر دادوەر بڕیاردەدات ئەمڕۆ یان هەر كاتێكی دیكە ئازاددەبن”. وتەبێژەكەی ئاسایش ئەوەی خستەڕوو: پرۆسەكە لەسەر هەوڵی بافڵ جەلال تاڵەبانی و پشتیوانیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت. ڕوونیشیكردەوە: هەموو ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە تۆمەتبارن بە سوتاندنی فەرمانگە حكومی و خزمەتگوزارییەكانی پیرەمەگرون.
The post ئاسايشی سلێمانی: ژمارەيەک لە دەستگيرکراوانی پيرەمەگرون ئازادکراون appeared first on SNN.