نویترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی پارەی چاودێری كارمەندانی كۆمیسیۆن

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-06 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید لەگەڵ ئەوەی چەند ڕۆژێكە باس لە خەرجكردنی پارەی چاودێرانی ڕۆژی هەڵبژاردنی سەر بە كۆمیسۆن دەكرێت بەڵام بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تائێستا ئەو پارەیە نەخراوەتە سەرژمارە حسابی كۆمیسیۆن، پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەكە بخرێتە سەرژمارە حسابی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆن و لەڕێگەی بانقەكانەوە پارەكە دابەشدەكەین. ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی یاسا لەدوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە دەبێت دەستبكرێت بەدابەشكردنی پارەی كارمەندانی چاودێری ڕۆژی هەلبژاردن، بۆیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو ڕێكارانە تەواو دەبن و دەستدەكرێت بەدابەشكردنی پارەكە. ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لە […]

The post نویترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی پارەی چاودێری كارمەندانی كۆمیسیۆن appeared first on SNN.