SNN رێکخراوی تەندروستیی جیھانی (WHO)، رایگەیاند، ئۆمیکرۆن دوا جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت و ڤایرۆسەکە بەردەوامە لە “گەشەسەندن”. تیدرۆس ئەدھانۆم گیبریسیۆس، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی، لە میانی یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ساڵ لەگەڵ شارەزایانی تەندروستیی جیھانی لەناوەندی رێکخراوەکە لە جنێڤ، ئاماژەی بەوە کرد، لە سەرەتای سەرھەڵدانی پەتاکەوە تا ئێستا، ھەفتەی رابردوو بەرزترین ژمارەی حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە. تیدرۆس ئەدھانۆم گیبریسیۆس ئەوەی خستەڕوو کە جۆری ئۆمیکرۆن، بەراورد بە جۆری دەلتا بەتایبەتی بە سووکی تووشی ئەو کەسانە دەبێت کە ڤاکسینیان وەرگرتووە و سەرەڕای ئەمەش، ناتوانرێت وەکو جۆرێکی “سووک” پۆلێن بکرێت و وتی: “ھەروەکو جۆرەکانی پێشوو، ئۆمیکرۆن مرۆڤەکان نەخۆش دهخات و دەیانکوژێت. […]
The post تەندروستی جیهانی: ئۆمیکرۆن دوا جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت appeared first on SNN.