به‌غدا- اه‌ع
لیژنه‌ى ئابورى ووبه‌رهێنانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،كۆمه‌ڵێك رێوشوێن وبریارى خسته‌ڕوو له‌باره‌ى به‌رێوبردنى قه‌یرانى دارایی.
لیژنه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه"به‌وردى چاودێرى دابه‌زینى نرخه‌كانى فرۆشتنى نه‌وت ده‌كات وداوا له‌حكومه‌ت ده‌كات هه‌موو رێوشوێنێك بگرێته‌به‌ر بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى قه‌یرانى ئابورى جیهانى كه‌له‌ئێستادا له‌ئارادایه وكاریگه‌رى گه‌وره‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر ئابورى عێراق له‌سایه‌ى قه‌رز وكورتهێنان كه‌بارى قورساییه‌كه به‌سه‌ر بوودجه‌ى گشتى وڵات.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه لیژنه‌كه داواى له‌حكومه‌ت كرد كۆمه‌ڵێك رێوشوێن وبڕیار بگرێته به‌ر كه‌له‌میانه‌یدا ده‌توانێت قه‌یرانى دارایی به‌رێوه‌ببات،له‌نێویشیاندا ڕاگرتنى خه‌رجییه‌كانى وه‌به‌رهێنان وده‌ستبه‌جێ ڕێگاگرتن له‌خه‌رجى كارپێكراو له‌سه‌رجه‌م چالاكییه حكومییه‌كان ،هه‌روه‌ها رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى قه‌رز به‌خشین بۆ دواخستنى پێدانه‌وه‌ى قه‌رزه ده‌ره‌كى وناخۆییه‌كانى عێراق تا ئه‌و كاته‌ى ڕه‌وشى دارایی باشتر ده‌بێته‌وه.