سەدر لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت ئاشکرادەکات

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-07 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر کە رەوتەکەی خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمانییە، لە تویتێکدا لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی نوێ ئاشکرادەکات و هۆشداری توند دەدات لە فشارە دەرەکییەکان. سەدر لە تویتێکیدا دەڵێت: “ئیرادەی گەل لەسەرو هەموو فشارە دەرەکییە ڕۆژئاوایی و ڕۆژهەڵاتییەکانە و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش له‌و ئامانجه‌ دورمان ناخاته‌وه‌”. هاوکات ئاماژە لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی داهاتوو ئاشکرا دەکات کە بریتین لە سەدرییەکان، تەقەدوم و عەزمی سوننەکان، تەسمیمی ئەسعەد عیدانی کە پارێزگاری بەسرەیە و هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. هۆشداری دەداتە لە فشاری چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان و رایدەگەیەنێت: “ئێمە یەکەمەکانی بەرخودانی شیعەبوونی دژی ئەمریکا”.

The post سەدر لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت ئاشکرادەکات appeared first on SNN.