SNN تۆمەتبارێک لە سنووری سۆران دەستگیرکرا کە بڕێكی زۆری 25 هەزار دیناری ساختەی خستووەتە بازاڕەوە. بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەشی پەیوەندی و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، ئەمڕۆ هەینی بەشی پۆلیسی ناو شاری سۆران ئاگادارکراوەتەوە کەوا کەسێک پارەی جۆری 25 هەزاری ساختەی بۆ کڕینی کەلوپەل بەکارهێناوە. ئاماژە بەوەش دراوە: مەفرەزەکانی پۆلیسی ناوشار دوای گەڕان و لێکۆڵینەوە بەدوای تۆمەتبار دواجار دۆزراوەتەوە و دەستگیرکراوە، تۆمەتبارەکە ناوی سیانی ( أ . و .خ ) لە دایک بووی ساڵی 1992 دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوا سەر بە قەزای رانیەیە. تۆمەتبارەکە لەسەر فەرمانی دادوەری ئێشکگر بەگوێرەی مادەی ٢٨٩ لەیاسای سزادان بەند کراوە.
The post تۆمەتبارێک بڕێکی زۆر 25 هەزاری ساختەی خستووەتە بازاڕەوە appeared first on SNN.