SNN تەندروستی دهۆک رایگەیاند: لە زانکۆی دهۆک بەهۆی خواردنەوە زیاتر لە 80 خوێندکار ژەهراوی بوون و تەندروستی زۆرینەیان باشە. هەمزە محەمەد وتەبێژی تەندروستی دهۆک لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: بەهۆی خواردنەوە نزیکەی ٨٠ خوێندکار کە لە کافتریای زانکۆی دهۆک نانیان خواردووە ژەهراوی بوون، 80 خوێندکار سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و جگە لە دوانیان هەموو خوێندکارەکان تەندروستیان باشە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە. لەسەر بابەتەکە زانکۆی دهۆک لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوە و رۆژی یەکشەممە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرادەکەن.
The post لە زانکۆی دهۆک 80 خوێندکار بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون appeared first on SNN.