SNN بەهۆی بەردەوامی پڕۆسەی نۆژەنكردنەوەی چێشتخانە و ژووورەكانی خوێندكاران لە بەشە ناوخۆییەكان، بڕیاردرا هەفتەیەك پشووی خوێندكاران لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی درێژبكرێتەوە، بەڵام مامۆستایان و فەرمانبەران ناگرێتەوە. ئالان فەرەیدوون ، سەرۆكی ئەنجوومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕایگەیاند: بڕیاریانداوە بە وەستاندنی پڕۆسەی خوێندن لە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی تەنها بۆ خوێندكاران بۆ ماوەی 5 ڕۆژ لە ڕۆژی یەك شەممە تا ڕۆژی پێنج شەممە، بەڵام دەوام ئاسایی دەبێت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران. ڕاشیگەیاندووە: دەسەڵات ئەدرێ بە ئەنجوومەنی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی بۆ قەرەبووكردنەوەی ماوەی وەستاندنی خوێندن لەو پەیمانگایە.
The post پشووی زانکۆيەک درێژکرايەوە appeared first on SNN.