SNN-عەلی حەمە سەعید ئەندامێكی شاندی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رايگەياند: بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكانمان لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەناوەراستی ئەم هەفتەیەدا لەگەڵ شاندی پارتی كۆدەبینەوە و هەردولاشمان هاوراین كە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بەرێوەبچێت. زیاد جەبار، ئەندامی شاندی هاوبەشی یەكێتی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی بەSNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی پێشووی شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەیەكی تارادەیەك باش ئەنجامدرا بەتایبەت كە هەردولامان هاورابویین كە دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمساڵدا و لەوادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و نەهێڵین دوابخرێت، بۆئەومەبەستەش درێژەبەكۆبوونەوەكانمان دەدەین و لەم هەفتەیەشتدا بە دیاریكراوی […]
The post شاندی هاوبەشی یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە appeared first on SNN.