SNN ئەندامێکی دەرچووی پەرلەمانی عێراق لەسەر ليستی يەکگرتوو رايگەياند: خۆم بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کانديد دەکەم. موسەنا ئەمين کاندیدی هەڵبژێدراوی فراکسیۆنی یەکگرتوو بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: خۆم بۆ وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید دەکەم، پێویستە لە سەرۆکایەتی پەرلەمان رۆڵ بە ئۆپۆزسیۆن بدرێت. دەشڵێت “بونمان بە ئۆپۆزسيۆن لە پەرلەمانی عێراق ئەو مافەمان پێدەدات ببينە چاودێر بەسەر حزبە سياسييەکان لە پەرلەمان”.
The post موسەنا ئەمين خۆی بۆ پۆستێکی باڵای عێراق کانديد دەکات appeared first on SNN.