SNN وەزارەتی کارەبای هەرێم لەبارەی پێوەری زیرەکی کارەباوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ” پرۆژەی پێوەری زیرەكی کارەبا یەكێکە لە پرۆژە گرنگ و سەركەوتووەكانی کەرتی کارەبای هەرێمە و رۆڵێکی گرنگی بۆ چارەسەركردنی گرفتی كارەبا هەیە”. وەزارەتەکە رایگەیاندووە: “تا ئێستا لە79% ی پڕۆژەکە تەواو بووە و تەواوی تایبەتمەندییەکانیشی بەگەڕ نەخراوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی بە رێژەیەكی بەرچاو سەرپێچی لەسەر تۆرەکانی كارەبا و زیانگەیاندن بە ئامێرەکانی کارەبا لەوانە سوتانی گۆڕەری گەڕەکەکان و ئۆڤەرلۆد بوونی فیدەرەکان کەم بکاتەوە و دادپەروەری لە دابەشکردنی كارەبا بەدی بێنێت. پێوەری زیرەک بەهۆی کاریگەرییە ئەرێنییەکانی، نارازی بوونی ئەو کەسانەی لێ کەوتووەتەوە، کە ساڵانێکە لەسەر حسابی بەرژەوەندیی گشتی، بە سەرپێچی […]
The post وەزارەتی کارەبا لەبارەی پێوەری زیرەکەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە appeared first on SNN.