SNN ئەمڕۆ يەکشەممە، يەکەم دانيشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکايەتی مەحمود مەشهەدانی بەڕێوەدەچێت. بەپێی راگەيەندراوی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ کاتژمێر 11 دانيشتنی يەکەم لە خولی پێنجەم بەڕێوەدەچێت و لە هەشت بڕگە پێکهاتووە، بڕياريشە لە دانيشتنەکەدا دەنگ بدرێت بە کانديدی سەرۆکی پەرلەمان. بەهێزترين کانديد لە ئێستادا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانە، شەوی رابردووش لایەنە سووننەکان رێککەوتن لەسەر ئەوەی حەلبوسی وەک کاندیدی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دیاری بکرێت. کارنامەی دانيشتنەکە:
The post يەکەم دانيشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت appeared first on SNN.